جێگری سه‌رۆکی PAK پێشوازیی له‌ عه‌بدول باقی یوسف کرد دیدار ... دیاری نه‌کراو

جێگری سه‌رۆکی PAK پێشوازیی له‌ عه‌بدول باقی یوسف کرد            دیدار     

 


 

 کاتژمێر 2:30 ده‌قیقه‌ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 7 خه‌زه‌ڵوه‌ری 2709 رێکه‌وتی (29 ئۆکتۆبری 2009)، به‌ڕێز حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی PAK به‌ یاوه‌ری هه‌ڤاڵان شه‌ماڵ پیران کۆردیناتۆری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و رزگار عه‌باسزاده‌ ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان پێشوازیی کرد له‌ به‌ڕێز عه‌بدول باقی یوسف ئه‌ندامی سیاسیی پارتی یه‌کێتی کورد له‌ سوریا.


   له‌ دیدارێکی برایانه‌دا باس له‌ باروودۆخی ناوچه‌که‌ و کوردستان به‌ گشتی و رۆژهه‌ڵات و رۆژاوای کوردستان به‌ تایبه‌تی کرا. له‌ به‌شێکی دیکه‌ له‌ دیداره‌که‌دا هه‌نگاوه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له‌ باکووری کوردستان و سه‌ردانی گرووپی ئاشتی بۆ ترکیا باس و ئاڵووگۆڕی بیروڕای له‌سه‌ر کرا.
   له‌ کۆتایی دیداره‌که‌دا پێ له‌سه‌ر پته‌وکردنی پێوه‌ندیی نێوان پارتی ئازادیی کوردستان و پارتی یه‌کێتی کورد له‌ سوریا داگیرایه‌وه‌.

پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی راگه‌یاندن
10 خه‌زه‌ڵوه‌ری 2709
1 نۆڤامبری 2009

z ڕێکه‌وتی 11-2-2009-10:19 له‌لایان چیا بۆ چوونه‌کان(0) - ?   
... دیاری نه‌کراو

جێگری سه‌رۆکی PAK پێشوازیی له‌ شاندێکی هاوبه‌شی حیزبه‌کانی رۆژاوای کوردستان کرد

 

 

 

   کاتژمێر 1:30 ده‌قیقه‌ی نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه‌ 2 خه‌زه‌ڵوه‌ری 2709 رێکه‌وتی (24 ئۆکتۆبری 2009)، به‌ڕێز حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی PAK و شاندێکی یاوه‌ری پێشوازیی کرد له‌ چوار حیزبی رۆژاوی کوردستان که‌ پێکهاتبوون له‌ به‌ڕێزان:

عه‌لی شه‌مدینی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی پێشڤه‌ڕۆی کورد له‌ سوریا، مسته‌فا ئیبراهیم نوێنه‌ری پارتی دیمۆکراتی کورد له‌ سوریه‌ (الپارتی) له‌ باشووری کوردستان، مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی‌ پارتی یه‌کێتی دیموکراتی کورد له‌ سوریا (یه‌کێتی) و د. مه‌حمود عه‌ربۆ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی ئازادی کورد له‌ سوریا.

  له‌ دیدارێکی دۆستانه‌دا باس له‌ هه‌لومه‌رجی سیاسیی ناوچه‌که‌ و کوردستان به‌ گشتیی‌ رۆژهه‌ڵات و رۆژاوای کوردستان به‌ تایبه‌تی کرا. هه‌روه‌ها باروودۆخی بزووتنه‌وه‌ی کورد له‌ باکوور و ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌کردنی پرسی کورد له‌ باکووری کوردستان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌که‌ی پێکهێنا.

   له‌ کۆتایی دیداره‌که‌دا پێ له‌سه‌ر پته‌وکردنی پێوه‌ندیی نێوان پارتی ئازادیی کوردستان و پارتی پێشڤه‌ڕۆی کورد له‌ سوریا، پارتی دیمۆکراتی کورد له‌ سوریه‌ (الپارتی)، پارتی یه‌کێتی دیموکراتی کورد له‌ سوریا (یه‌کێتی) و پارتی ئازادی کورد له‌ سوریا داگیرایه‌وه‌.

  شایانی باسه‌ له‌و دیداره‌دا هه‌ریه‌ک له‌ هه‌ڤاڵان شه‌ماڵ پیران کۆردیناتۆری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، رزگار عه‌باسزاده‌، هه‌ڵۆ ره‌مشتی و فه‌ریبورز کرماشانی ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان، ئاماده‌بوون.

 

پارتی ئازادیی کوردستان

کۆمیته‌ی راگه‌یاندن

2 خه‌زه‌ڵوه‌ری 2709

24 ئۆکتۆبری 2009

 

z ڕێکه‌وتی 11-2-2009-10:18 له‌لایان چیا بۆ چوونه‌کان(0) - ?   
... دیاری نه‌کراو
به‌شداریی PAK له‌ رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی ئاژانسی ده‌نگوباسی كوردستان

 

 

   رۆژی پێنجشه‌ممه‌، 20/11/2008 به ‌به‌شداریی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی کوردستان و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ رۆژنامه‌وانانی کورد و بیانی، له‌ باڵاخانه‌ی ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس، رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی AK News (ئاژانسی کوردستان بۆ ده‌نگوباس) به‌ڕێوه‌چوو.

 

  له‌ رۆژی یه‌که‌می ده‌ست به‌ کاربوونی ئاژانسی کوردستان بۆ ده‌نگوباس، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی کوردستان، وتارێکی پێشکه‌ش کرد و تێیدا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی هه‌بوونی ئاژانسیکی بێلایه‌ن بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاریی راست و دروست به‌ بیروڕای گشتیی جیهان، کردوه‌.

 هه‌روه‌ها "به‌دران حه‌بیب" به‌رپرسی ده‌زگای ئاراس و "ئۆرگن ئۆربارک" رۆژنامه‌وانی به‌ناوبانگی ئاڵمانی به‌م بۆنه‌وه‌ هه‌ریه‌که‌و په‌یڤێکیان پێشکه‌ش کرد.

  له‌سه‌ر بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌رانی رێوڕه‌سمه‌که‌ هه‌ڤاڵان شه‌ماڵ پیران کۆردیناتۆری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ئامانج کولیایی ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتیی PAK به‌شدارییان له‌و رێوڕه‌سمه‌دا کرد.

  شایانی باسه‌ که‌ AK News ئاژانسێکی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نه‌ که‌ به‌ پشتیوانیی ده‌زگای ئاراس و به‌ هاوکاریی چه‌ند ئاژانسێکی گه‌یاندنی هه‌واڵ و ژماره‌یه‌ک رۆژنامه‌وانی ئاڵمانی، دامه‌زراوه‌.

 

پارتی ئازادیی کوردستان

کۆمیته‌ی راگه‌یاندن

2008-11-21

z ڕێکه‌وتی 11-21-2008-20:17 له‌لایان چیا بۆ چوونه‌کان(2) - ?   
... دیاری نه‌کراو
ده‌قی وته‌کانی به‌ڕێز حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی PAK له‌ فستیڤاڵی رێزگرتن له‌ شاعیری کورد مامۆستا هێدی

بۆ دیتنی ده‌قی وته‌کان به‌ ده‌نگ و ره‌نگ ئێره‌ کلیک بکه‌

z ڕێکه‌وتی 11-21-2008-20:16 له‌لایان چیا بۆ چوونه‌کان(0) - ?   
... دیاری نه‌کراو
په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆکایه‌تی PAK به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی خاونکاری کوردانی یارسان

 

 

   به‌ بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی" خاونکار"ی کوردانی یارسانه‌وه‌، به‌ڕێز عه‌لی قازی محه‌مه‌د سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، له‌ په‌یامێکدا ئه‌و جه‌ژنه‌ی له‌ خۆشک و برایانی یارسان پیرۆز کردوه‌. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامی به‌ڕێزیانه‌:

 خوشک و برایانی به‌ڕێزی کوردی یارسان

   به‌ ناوی خۆم و له‌ لایان پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه‌ به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی خاونکار، پیرۆزباییه‌کی گه‌رمتان پێشکه‌ش ده‌که‌م. ئاواته‌ خوازین ئه‌م جه‌ژنه‌ به‌ شادی و خۆشی بۆ خوشک و برایانی یارسانمان و هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان بگه‌ڕیته‌وه‌.

   جه‌ژنی خاونکار هێمای خۆڕاگری و کۆڵنه‌دان و سوور بوونه‌ له‌ سه‌ر پاراستنی ره‌سه‌نایه‌تی و ناسنامه‌ و ئازادیی بیر و باوه‌ڕ. رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ هه‌ر جیاوازییه‌کی ئاینیی و مه‌زهه‌بی و زاراوه‌ییه‌وه‌، رۆڵه‌ی یه‌ک نه‌ته‌وه‌ و یه‌ک نیشتمانن و هه‌رکام له‌ جه‌ژن و بۆنه‌ تایبه‌تییه‌کانیشیان بۆ ئێمه‌ پیرۆز و جێی ڕێزن.

 ئێمه‌ رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ هه‌موو پێکهاته‌کانمانه‌وه‌ له‌ لایان ده‌سه‌ڵاتدارانی داگیرکه‌ره‌وه‌ تووشی چه‌وسانه‌وه‌ و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ بووینه‌ته‌وه‌. هه‌ر به‌و ته‌رزه‌ش ده‌بێ یه‌کگرتووانه‌ به‌ بێ له‌به‌رچاو گرتنی جیاوازییه‌ ئایینی و مه‌زهه‌بی و زاراواییه‌کانمان،وه‌ک یه‌ک نه‌ته‌وه‌ی یه‌کگرتوو له‌ پێناو ڕاماڵینی داگیرکه‌ران و ئه‌ستاندنی ئازادیی و گه‌یشتن به‌ سه‌ربه‌خۆیی درێژه‌ به خه‌باته‌ ره‌واکه‌مان بده‌ین.

 

به‌رێزه‌وه‌

عه‌لی قازی محه‌مه‌د

سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان

/23 خه‌زه‌ڵوه‌ری /2708

13/نۆامبر/2008 

z ڕێکه‌وتی 11-21-2008-20:16 له‌لایان چیا بۆ چوونه‌کان(0) - ?   
... دیاری نه‌کراو
دامه‌زراندنی "ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگیی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان" پێشنیارێک بۆ گفتوگۆ ... حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا

هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه‌: به‌مه‌به‌ستی گوڕوتیندان به‌و حه‌ولانه‌ی بۆ نه‌هێشتنی ئاڵۆزیی، لێکنزیکبوونه‌وه‌و پێکهێنانی هاوکاریی نێوان حیزبه‌ سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌درێن، له‌پووشپه‌ڕو گه‌لاوێژی ئه‌مساڵدا زنجیره‌یه‌ک دیدارو وتووێژمان له‌گه‌ڵ رێبه‌رایه‌تی حیزبه‌کان‌و چه‌ند که‌سایه‌تییه‌ک رێکخست.

ئه‌رکی ئه‌م بابه‌ته‌ ‌ئه‌وه‌ نییه‌ پێویستیی لێکنزیکبوونه‌وه‌و هاوکاریی نێوان حیزبه سیاسییه‌کان‌و دامه‌زراندنی ئیئتیلاف یان به‌ره‌یه‌کی کوردستانی پێکهاتوو له‌حیزب‌و که‌سایه‌تییه‌کان شیبکاته‌وه‌. پێشتر له‌وباره‌وه‌ زۆرمان وتووه‌. کێشه‌که‌ش له‌وه‌دا نییه‌و هیچ که‌س لاریی له‌و پێویستییه‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی کوردستان نییه‌.
ئه‌رکی ئه‌م بابه‌ته‌، بریتییه‌ له‌راگه‌یاندنی ئاکامگیرییه‌کی گشتی له‌و دیدارو چاوپێکه‌وتنانه‌و پێشکه‌شکردنی پێشنیارێکی کۆنکرێت بۆ باس‌و گفتوگۆ.
له‌و دیدارو وتووێژانه‌دا، هیچ لایه‌نێک نکۆڵیی له‌پێویستی‌و زه‌رووره‌تی هاوکاری له‌نێوان حیزبه‌ سیاسییه‌کاندا نه‌کردووه‌. ئێمه‌ هه‌موومان یه‌ک له‌یه‌ک گه‌رم‌و گوڕتر له‌و باره‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌ک ده‌دوێین.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی رێگری هاوکاریی به‌کرده‌وه‌ی نێوان هه‌موو لایه‌ک پێکه‌وه‌یه‌، ئاکام‌و ئاسه‌واره‌کانی جیابوونه‌وه‌ له‌ریزه‌کانی دوو هێزی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌. پرسی « ناو»، سه‌ره‌کیترین له‌مپه‌ری کۆبوونه‌وه‌ی هه‌مووانه‌ له‌ده‌وری یه‌ک مێز‌. ئه‌رکی نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه‌و بابه‌ته‌که‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ ره‌وایی یان ناڕه‌وایی ئه‌م کێشه‌یه‌ روون بکاته‌وه‌و لایه‌ک به‌هه‌ق‌و لایه‌ک به‌ناهه‌ق بناسێنێ. ئه‌وه‌ بابه‌تێکی دیکه‌یه‌و له‌جێی خۆیدا قسه‌مان لێکردوه‌.
به‌پێی قسه‌و باسه‌کانی ئه‌و دیدارو چاوپێکه‌وتنانه‌و کۆی بابه‌ته‌ ناکۆکی له‌سه‌ره‌کان، به‌داخه‌وه‌ ده‌بێ بڵێم: له‌هه‌لومه‌رجی ئێستادا سه‌ره‌ڕای پێویستیی هه‌بوونی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که‌ هه‌موو لایه‌نه‌کان نزیکی‌و هاوکاری له‌بزووتنه‌وه‌ی کوردستاندا به‌پێویست ده‌زانن، به‌ڵام کێشه‌ی نێوان حیزبه‌کان رێ نادا، هاوکاری، ئیئتیلاف یان به‌ره‌یه‌ک پێکهاتوو له‌هه‌موو لایه‌نه‌کان پێکبێ.
جا به‌م حاڵه‌وه‌ ئه‌گه‌ر رێگاچاره‌یه‌ک‌ نه‌دۆزرێته‌وه‌و بارودۆخی پێوه‌ندیی نێوان حیزبه‌کان هه‌ر له‌دۆخی ئێستادا بمێنێته‌وه‌‌و بزوتنه‌وه‌ی کورد له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ر به‌مجۆره‌ ناوه‌ندێکی یه‌کخه‌ری سیاسیی نه‌بێ، زیانی گه‌وره‌ به‌ئێستاو پاشه‌رۆژی کورد له‌م پارچه‌یه‌ی نیشتمان ده‌گا. رووداوه‌کانی ئه‌مرۆی باشوری کوردستان زیانه‌کانی ناکۆکیی‌و پڕش‌و بڵاوی‌و قازانجه‌کانی یه‌کێتی‌و یه‌کگرتووی زیاتر له‌هه‌ر کاتێکی دیکه‌ ده‌سه‌لمێنن.
بڕیار بوو له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ئوکتۆبردا کۆنفرانسێکی کوردستانی له‌هه‌ولێر ببه‌سترێ. من له‌به‌ستنی ئه‌و کۆنفرانسه‌ هه‌رگیز دڵنیا نه‌بووم، به‌ڵام ناچار بووم چاوه‌ڕێ بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پێکهات، پێشنیاره‌که‌مان له‌وێ پێشکه‌ش بکه‌ین. کۆنفرانسه‌که‌ نه‌به‌سترا.
پوخته‌ی پێشنیاری ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌دۆخێکدا که‌ حیزبه‌کان ناتوانن وه‌ک حیزب له‌ده‌وری مێزێک له‌گه‌ڵ یه‌کدا کۆببنه‌وه‌و ئه‌وه‌ش ئیمکانی هاوکارییه‌کی گشتگیری په‌کخستووه‌، با هه‌وڵی پێکه‌وه‌نانی لانی که‌می هه‌ماهه‌نگیی سیاسی بده‌ین.
حیزبه‌ سیاسییه‌کان له‌بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی کوردستاندا به‌هێزترین ئه‌کته‌ری سیاسیین، به‌ڵام تاکه‌ ئه‌کته‌ر نین. له‌م سه‌رده‌مه‌دا تاکه‌کان ده‌وری گرینگ ده‌توانن بگێڕن‌و یه‌ک له‌ئه‌کته‌ره‌کانی گۆڕه‌پانی سیاسیین له‌هه‌موو کۆمه‌ڵگاکان‌و ته‌نانه‌ت له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تی‌و له‌پرسه‌ نێو‌نه‌‌ته‌وه‌ییه‌کاندا.
ئێستا که‌ حیزبه‌ سیاسییه‌کان ناتوانن پێکه‌وه‌ هیچ چوارچێوه‌یه‌ک بۆ هه‌ماهه‌نگی‌و رێکخستنی سیاسه‌ت‌و پراکتیکی نه‌ته‌وه‌یی له‌بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی وڵاته‌که‌ماندا پێکبێنن، ده‌کرێ ئه‌م ئه‌رکه‌ به‌کۆیه‌ک له‌تاکه‌ دیارو خاوه‌ن ده‌وره‌کان، سه‌ربه‌خۆ له‌ناوو نیشانی حیزبه‌کانیان بسپێردرێ. به‌وته‌یه‌کی دیکه‌، ئه‌وه‌ی حیزبه‌کان بۆیان ناکرێ با که‌سایه‌تییه‌کانی حیزبه‌کان پێکه‌وه‌ بیکه‌ن‌و ئه‌نجوومه‌نێک له‌وان پێکبێ بۆ راوێژو هه‌ماهه‌نگیی سیاسی‌و لا‌نی که‌می هاوکاری. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ ئه‌گه‌رچی ئه‌ندامه‌کانی له‌حیزبه‌کانه‌وه‌ دێنه‌ده‌ر، به‌ڵام که‌سایه‌تییه‌که‌ی جیاواز ده‌بێ له‌کۆڕی نوێنه‌رایه‌تی حیزبه‌کان‌و دامه‌زراوه‌یه‌کی بان حیزبی ده‌بێ. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ ده‌توانێ به‌رووکاریی نه‌ته‌وه‌یی‌و نێوخۆییدا له‌حاست پێشهات‌و پرسه‌ سیاسییه‌کان‌و بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان سیاسه‌ت‌و هه‌ڵوێست‌و ته‌نانه‌ت رێکار دارێژێ‌و پراکتیزه‌کردنی به‌خودی حیزبه‌کان بسپێرێ. له‌به‌ستێنی نێونه‌ته‌وه‌ییدا وه‌ک ده‌زگایه‌کی نه‌ته‌وه‌یی کوردستانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تان‌و کۆڕو دامه‌زراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان‌ ده‌رکه‌وێ‌و دانوستانی سیاسیی بکا.
به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م خاڵ‌و ئه‌زموونانه‌ی خواره‌وه‌، له‌ئوسووڵدا ده‌کرێ وه‌ها ناوه‌ندێک به‌هه‌ر ناوێکه‌وه‌،ئه‌نجومه‌ن بێ یان ناوێکیتر، پێکبێ:
1- گرفتی «ناو» له‌ئاستی حیزبه‌کان له‌گۆڕێدایه‌، به‌ڵام تا ئێستا له‌ئاستی تاکه‌کانی حیزبه‌کان له‌گۆڕێدا نه‌بووه‌و نییه‌.
2- له‌کۆنگره‌ی «ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیست»دا، لایه‌نه‌ کوردییه‌کان هه‌ر له‌به‌ر گرفتی ناو رێکنه‌که‌وتن پێکه‌وه‌ وه‌ک حیزب، هه‌رکام به‌ناوو نیشانی خۆیانه‌وه ده‌رکه‌ون‌، به‌ڵام رێککه‌وتن به‌ناوی «حیزبه‌ کوردییه‌کانی به‌شدار له‌کۆنگره‌» پێکه‌وه‌ واژۆی ‌نامه‌یه‌ک‌ بکه‌ن.
3- له‌به‌ره‌به‌ری 29هه‌مین ساڵی راگه‌یاندنی جیهادی خومه‌ینی دژی کورد، حه‌ولێک درا بۆ ئه‌وه‌ی حیزبه‌کان پێکه‌وه‌ هه‌ڵوێستێکی هاوبه‌ش رابگه‌یه‌نن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌کانیان بنووسرێ‌و له‌هه‌مان ئه‌زموونی کۆنگره‌ی ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیست که‌ڵک وه‌ربگیرێ. به‌هۆی که‌میی کات، ئه‌و هه‌نگاوه‌ له‌نێو رێ په‌کی که‌وت.
ئێمه‌ ده‌زانین هه‌نگاوێکی ئه‌وتۆش بێ گیروگرفت‌و له‌مپه‌ر نییه‌. ئه‌وه‌ش روونه‌ که‌ هه‌نگاوێکی وا له‌چاو ئه‌رکه‌کانمان له‌بزووتنه‌وه‌داو له‌چاو پێویستییه‌کانی خه‌باتمان که‌م‌و سه‌ره‌تاییه‌. به‌ڵام به‌محاڵه‌شه‌وه‌ هه‌نگاوێکی به‌ره‌وپێش‌و بنبه‌ست شکێنه‌‌. ئه‌م هه‌نگاوه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵگیرێته‌وه‌ ره‌نگه‌ بتوانێ کاریگه‌ریش بێ له‌سه‌ر درز هه‌ڵگرتنی ئه‌و دیواره‌ی له‌نێوان چه‌ند لایه‌نێکدا رۆنراوه‌. مێتۆدی یان هه‌موو شت یان هیچ، له‌هیچ بوارێکدا مێتۆدێکی سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌.
له‌م گه‌ڵاڵه‌ پێشنیارییه‌دا، که‌سایه‌تییه‌ سه‌ربه‌خۆو بێلایه‌نه‌کان له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌بیر ناکرێن. به‌ڵکو ئه‌وان ده‌توانن ده‌وری خۆیان بگێڕن.
ئێمه‌ ئه‌م پێشنیاره‌ پێشکه‌ش به‌حیزبه‌ سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ین. هه‌روه‌ها له‌م رێگایه‌وه‌ رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مانی لێئاگادار ده‌که‌ین؛ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر تاکێکی دڵسۆزی کورد، به‌شداری بکا له‌باس‌و تێکۆشان بۆ پڕکردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین بۆشایی له‌بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی کوردستان، واته‌: نه‌بوونی گوتار، پرۆژه‌و هه‌نگاوی هاوبه‌شی سیاسی.

*نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادی کوردستان (PAK)ه‌

z ڕێکه‌وتی 11-21-2008-20:15 له‌لایان چیا بۆ چوونه‌کان(0) - ?   
... دیاری نه‌کراو
په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆکی PAK به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه‌

 

 

   به‌ بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه‌، به‌ناوی هه‌موو خه‌باتگێڕانی  پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه‌ پیرۆزباییه‌کی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانانی کوردستان و جیهان ده‌که‌م. به‌و هیوایه‌ که‌ ئه‌م جه‌ژنه‌ مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ نه‌ته‌وه‌ی خۆڕاگری کورد و هه‌موو کوردستانیان بێ.

   له‌ کاتێکدا ئه‌م جه‌ژنه ‌پیرۆزه‌ ده‌گرین که‌ زۆرتر له‌ مانگێک به‌سه‌ر مانگرتنی زیندانییانی سیاسی و مه‌ده‌نیی کورددا تێده‌په‌ڕێ. له‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌دا بۆ جارێکی دیکه‌ سڵاو بۆ خۆڕاگرییان ده‌نێرین و هاودڵی خۆمان له‌گه‌ڵ داخواز و ئازاره‌کانیان دووپات ده‌که‌ینه‌وه‌.

عه‌لی قازی محه‌ممه‌د

سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان

29/ سێپتامبر/2008

z ڕێکه‌وتی 11-21-2008-20:14 له‌لایان چیا بۆ چوونه‌کان(0) - ?   
... دیاری نه‌کراو
په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆکی PAK به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه‌

 

 

   به‌ بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه‌، به‌ناوی هه‌موو خه‌باتگێڕانی  پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه‌ پیرۆزباییه‌کی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانانی کوردستان و جیهان ده‌که‌م. به‌و هیوایه‌ که‌ ئه‌م جه‌ژنه‌ مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ نه‌ته‌وه‌ی خۆڕاگری کورد و هه‌موو کوردستانیان بێ.

   له‌ کاتێکدا ئه‌م جه‌ژنه ‌پیرۆزه‌ ده‌گرین که‌ زۆرتر له‌ مانگێک به‌سه‌ر مانگرتنی زیندانییانی سیاسی و مه‌ده‌نیی کورددا تێده‌په‌ڕێ. له‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌دا بۆ جارێکی دیکه‌ سڵاو بۆ خۆڕاگرییان ده‌نێرین و هاودڵی خۆمان له‌گه‌ڵ داخواز و ئازاره‌کانیان دووپات ده‌که‌ینه‌وه‌.

عه‌لی قازی محه‌ممه‌د

سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان

29/ سێپتامبر/2008

z ڕێکه‌وتی 11-21-2008-20:13 له‌لایان چیا بۆ چوونه‌کان(0) - ?   
... دیاری نه‌کراو
‌ رۆژی شه‌هیدانی پارتی ئازادیی کوردستاندا په‌یمانی درێژه‌دان به‌ رێگای پیرۆزیان دووپات کرایه‌وه‌

 

 

    پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی (19/ سێپتامبر/2008) به‌ بۆنه‌ی17هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی تیرۆری سه‌رکرده‌ی شه‌هید، دامه‌زرێنه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان، کاک سه‌عید یه‌زدانپه‌نا، رۆژی شه‌هیدانی پارتی ئازادیی کوردستان، رێوڕه‌سمێ له‌ یه‌کێ له‌ بنکه‌کانی PAK، به‌ڕێوه‌چوو.

   رێوڕه‌سمه‌که‌، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز جێگری سه‌رۆکی PAK، ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی، پۆلێک له‌ کادر و پێشمه‌رگه‌کان‌ و کۆمه‌ڵێک له‌ بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، به‌ سروودی نه‌ته‌وایه‌تی"ئه‌ی ره‌قیب" و‌ ساتێک راوه‌ستان بۆ گیانی پاکی کاک سه‌عید و شه‌هیدانی 17 ساڵ خه‌بات و تێکۆشانی پارتی ئازادیی کوردستان و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردستان، ده‌ستیپێکرد.

   له‌ سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌که‌دا هه‌ڤاڵ خه‌لیل نادری ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان له‌ لایه‌ن‌ مه‌جلیسی گشتییه‌وه‌ به‌ بۆنه‌ی 28 خه‌رمانان وته‌یه‌کی له‌سه‌ر ژیان و خه‌بات و داهێنانه‌ سیاسییه‌کان و چۆنیه‌تیی تیرۆرکرانی کاک سه‌عید یه‌زدانپه‌نا‌ پێشکه‌ش کرد. خه‌لیل نادری رایگه‌یاند که‌ دامه‌زرێنه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی خه‌باتی گه‌لانی بنده‌ستی ئێران، له‌ ساڵی 1978 زایینی، له‌ کاتێکدا که‌ هێشتا  قوتابیی قوتابخانه‌ بووه‌ ده‌ستی به‌ خه‌باتی سیاسی کردووه‌ و سه‌ره‌تا چووه‌ته‌ ریزی رێکخراوی چریکه‌ فیداییه‌کانی گه‌لی ئێران و له‌وێ زۆر زوو توانیویه‌تی گه‌شه‌ بکا و بۆ ماوه‌ی 6 ساڵ که‌سی دووهه‌می رێکخراوه‌که‌ و به‌رپرسی کۆمیته‌ی کوردستانیی بووه‌. هه‌روه‌ها، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ کرد که‌ کاک سه‌عید یه‌زدانپه‌نا هه‌موو کاتێ وه‌کوو تێکۆشه‌رێکی نه‌ته‌وه‌یی و کوردستانی خه‌باتی کردووه‌ و شوێندانه‌ر بووه‌ له‌سه‌ر بڕیارنامه‌ و په‌سندکراوه‌کانی ئه‌و رێکخراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد و کاتێ له‌ 1991 زایینیدا کات و ده‌رفه‌تی سیاسیی له‌باری به‌ده‌ستهێنا، به‌سه‌رکردایه‌تی پۆلێک له‌ هه‌ڤاڵانی، پارتی ئازادیی کوردستانی له‌ پێناو رزگاریی یه‌کجایی کورد و به‌ده‌وڵه‌تبوونی دامه‌زراند.

   له‌ درێژه‌ی وته‌کانیدا خه‌لیل نادری تیشکی خسته‌سه‌ر نیگه‌رانیی کۆماری ئیسلامی له‌‌ دامه‌زرانی پارتی ئازادیی کوردستان و وتی:" هه‌ر ئه‌و نیگه‌رانی و مه‌ترسییه‌ له‌ سه‌رهه‌ڵدان و ئامانجی ئه‌و هێزه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ بوو که‌ کۆماری ئیسلامیی هێنایه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ تێرۆری کاک سه‌عید به‌رێ. هاوکات ناوبراو رایگه‌یاند" کۆماری ئیسلامی پێیوابوو به‌ شه‌هیدکردنی کاک سه‌عید له‌ گه‌ڵ جه‌سته‌ی ئه‌ودا فیکر و رێباز و حیزبه‌که‌یشی ده‌نێژرێ، به‌ڵام تێکۆشه‌رانی PAK، قوتابیان و هاوسه‌نگه‌رانی کاک سه‌عید رێبازه‌که‌یان درێژه‌پێدا‌ و خه‌ونی داگیرکه‌رانیان پووچه‌ڵ کرده‌وه‌‌."

ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتی  PAK رایگه‌یاند:" کاک سه‌عیدی رێبه‌رمان، یه‌که‌م شه‌هیدی پارته‌که‌مان بوو. به‌ڵام دوایین شه‌هیدمان نه‌بوو و به‌ دوای ئه‌ودا پۆل پۆل خه‌باتگێڕانی حیزبه‌که‌مان له‌ مه‌یدانی به‌ربه‌ره‌کانێی قاره‌مانانه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌داگیرکه‌ره‌کان، یان له‌ ئه‌شکه‌نجه‌گاکانی رێژیم یان به‌ پیلانه‌ تێرۆریستییه‌کان، گیانیان به‌ختی ئازادیی کورد و کوردستان کرد. ئه‌و له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی: "‌ کاک سه‌عیدی رێبه‌رمان بوو به‌ سه‌رقافڵه‌ی شه‌هیدانی پارتی ئازادیی کوردستان. هه‌ر بۆیه‌، رۆژی شه‌هیدبوونی ئه‌و، رۆژی گشت شه‌هیدانی PAK ه ‌و له‌م رۆژه‌دا یاد و ناوی هه‌موو شه‌هیدانی 17 ساڵ خه‌باتمان هه‌ر له‌ یه‌که‌م شه‌هیده‌وه‌ تا دوا شه‌هید، به‌رز و به‌ڕێز راده‌گرین و له‌گه‌ڵ تێکڕای ئه‌و هه‌ڤاڵ و هاوسه‌نگه‌ره‌ نه‌مرانه‌ماندا په‌یمان نوێ ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ تا وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیان له‌ خه‌بات نه‌سره‌وین."

   له‌ درێژه‌ی رێوڕه‌سمی رۆژی شه‌هیدانی PAK دا په‌یامی رێکخروای ئازادیی ژنانی کوردستان(نینا)، له‌ لایه‌ن خاتوو "شلێر"ه‌وه‌ پێشکه‌ش کرا و به‌ دوایدا په‌یامی کۆمیته‌ و نوێنه‌رایه‌تییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی پارتی ئازادیی کوردستان له‌ لایه‌ن هه‌ڤاڵ رزگار عه‌باسزاده‌ ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتیی PAK ‌خوێندرایه‌وه‌.

   هه‌روه‌ها له‌ لایه‌ن هه‌ڤاڵ ئه‌رده‌ڵان شێروانی ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتیی PAK‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ هاوبه‌شه‌کانی  پارتی ئازادیی کوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، خوێندرانه‌وه‌. له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ هاوبه‌شانه‌دا وێڕای مه‌حکوومکردنی تاوانی تیرۆری کاک سه‌عید یه‌زدانپه‌نا، تێرۆری رێبه‌رانی حیزبی دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه‌ به‌ یه‌ک هه‌ڵوێست مه‌حکووم کراون و سه‌رانی کۆماری ئیسلامی به‌ بڕیارده‌رانی ئه‌و جینایه‌تانه‌ ناسێندروان و دووپات کراوه‌ته‌وه‌ که "‌نابێ خوێنی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ون بێ و ده‌بێ تا دادگاییکرانی سه‌رانی کۆماری ئیسلامی به‌ تاوانی تیرۆری سه‌رکرده‌کانی گه‌لی کورد، په‌روه‌نده‌ی ئه‌و جینایه‌تانه‌ ئاواڵه‌ رابگیرێن."

   له‌ درێژه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا ، په‌یامی بنه‌ماڵه‌ شه‌هیده‌کانی پارتی ئازادیی کوردستان پێشکه‌ش کرا. له‌ به‌شێک له‌ په‌یامه‌که‌یاندا بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی PAK، سوپاسی ئه‌و رێز و بایه‌خه‌یان کردوه‌ که‌ له‌ لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌که‌یانه‌وه‌ پێیان دراوه‌.

   شایانی باسه‌ که‌ کۆمه‌ڵێک راگه‌یه‌ندراو و په‌یام به‌ بۆنه‌ی رۆژی شه‌هیدانی پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه‌‌ به‌ده‌ست کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی رێوڕه‌سمه‌که‌ گه‌یشتبوو که‌ به‌ هۆی که‌میی کاته‌وه‌ نه‌خوێندرانه‌وه‌ و ته‌نیا ئاماژه‌ به‌ ناوه‌کانیان کرا.

   جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ که‌ له ‌بڕگه‌ جیاوازه‌کانی رێوڕه‌سمه‌که‌دا چه‌ندین پارچه‌ شێعر و په‌خشان له‌ لایه‌ن هه‌ڤاڵان "کاکه‌ره‌ش"، "زاگرۆس"، "سه‌ر‌که‌وت" و "هه‌ڵگورد"ه‌وه‌ پێشکه‌ش به‌ گیانی پاکی دامه‌زرێنه‌ری PAK و هه‌ڤاڵانی گیانبه‌ختکردوو ‌کران. هه‌روه‌ها به‌رهه‌مه‌کانی کۆڕی سروودی PAK رێوڕه‌سمه‌که‌ی رازاندبووه‌وه‌.

   له‌ بڕگه‌ی کۆتایی رێوڕه‌سمه‌که،‌ پیشانگایه‌ک له‌ وێنه‌ی شه‌هیدانی پارتی ئازادیی کوردستان پێشکه‌ش کرا.

 

پارتی ئازادیی کوردستان

کۆمیته‌ی راگه‌یاندن

31/خه‌رمانان/2708

21/سێپتامبر/2008

له‌ رۆژی شه‌هیدانی پارتی ئازادیی کوردستاندا په‌یمانی درێژه‌دان به‌ رێگای پیرۆزیان دووپات کرایه‌وه‌

z ڕێکه‌وتی 11-21-2008-20:13 له‌لایان چیا بۆ چوونه‌کان(0) - ?   
... دیاری نه‌کراو
راگه‌یه‌ندراوی کۆمیته‌ی هاوکاری له‌ وڵاتی هوله‌ند

 

 

  له‌ دیرۆکی ژیان و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا، ژماره‌یه‌کی دیار له‌ رێبه‌رانی و سه‌رکرده‌سیاسییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ و‌ شۆڕشه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان، به‌ فرت و فێڵ و پیلانی دوژمنانی داگیرکه‌ر، به‌ شێوازی جۆراوجۆر له‌ نێو براون.

 تێرۆری سه‌رکرده‌سیاسییه‌کانی کورد، به‌ گشتی یه‌ک له‌ رێگا سه‌رکییه‌کانی دوژمن بووه‌ بۆ دژایه‌تی کورد و لاوازکردنی بزوتنه‌وه رزگاریخوازییه‌کی. جا ئه‌و تێرۆره‌ چ به‌ فرت و فێڵ و پیلانگێڕان بووبێ و چ به‌ له‌ داوخستن و پاشان ئێعدامیان بووبێت. رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، له‌و باره‌وه‌ کارنامه‌ و رابردویه‌کی زێده‌ره‌شی هه‌یه‌. کۆماری ئیسلامی له‌ ماوه‌ی 29 ساڵی رابردوودا، ژماره‌یه‌کی به‌ر چاو له‌ ڕێبه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له‌ رۆژهه‌ڵاتی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێران تێرۆر کردوه‌.

 له‌ 28 خه‌رمانانی 2691 (رێکه‌وتی 19 سێپتامبری 1991)، سه‌رکرده‌ی سیاسی کورد، دامه‌زرێنه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان، سه‌عید یه‌زدانپه‌نا، له‌ شاری سلێمانی له‌لایان تاقمه‌ تێرۆریستییه‌کانی ئێرانه‌وه‌ تێرۆر کرا.

 هه‌ر له‌م مانگه‌دا و ساڵێك پاش ئه‌و تێرۆره‌ له‌ 17 سێپتامبری 1992 دا، سه‌کرده‌ی سیاسی کورد و سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران د. سادق شه‌ره‌فکه‌ندی له‌ بێرلینی ئاڵمانیا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ هاورێیانی له‌لایان تاقمێك له‌ تێرۆریسته‌کانی ئێرانه‌وه‌ تێرۆر کرا.

 پێشتریش، د. عه‌بدولره‌حمان قاسملو سکرتێری حیزبی دێموکراتتی کوردستانی ئێران و سه‌دیق که‌مانگه‌ر یه‌ك له‌ ڕێبه‌رانی کۆمه‌ڵه‌، له‌ لایان کۆماری ئیسلامییه‌وه‌ تێرۆر کرا بوون.

 تێرۆری سه‌رکرده‌سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌ فه‌رمانی راسته‌وخۆی گه‌وره‌ به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی به‌رێوه‌چوون. ئه‌م راستییه‌ش له‌ دادگای میکۆنۆس دا، له‌  لایان ده‌زگای قه‌زایی ئاڵمانیاوه‌ به‌ ڕاشکاوی راگه‌یه‌ندرا.

 کۆمیته‌ی هاوکاریی هێزه‌ کورد و کوردستانییه‌کان له‌ هۆله‌ندا، وێرای دوو پاتکردنه‌وه‌ی هاو خه‌می له‌گه‌ڵ پارتی ئازادیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی تێپه‌ر بوونی 17 ساڵ به‌سه‌ر تێرۆری سه‌عید یه‌زدانپه‌نادا و هه‌روه‌ها هاو خه‌می له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌ 16 ساڵه‌ی تێرۆری د. سادق شه‌ره‌فکه‌ندی دا، ئه‌و تاوانه‌ چه‌په‌ڵانه‌ له‌ دژی گه‌لی کوردمان له‌ رۆژهه‌ڵات و حیزبه‌ سیاسییه‌کانی مه‌حکوم ده‌کا. کۆمیته‌ی هاوکاری. داوا له‌ کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌ جیهانییه‌کانی لایه‌نگری مافه‌کانی مرۆڤ و دژ به‌ تێرۆریزم ده‌کا، له‌ پڕسی تێرۆری رێبه‌رانی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکۆڵێته‌وه‌ و به‌دوواداچوون بکا.

 

نه‌مری بۆ شه‌هیدانی رزگاری کورد و کوردستان

کۆمیته‌ی هاوکاریی هێزه‌ کوردستانییه‌کان

هوله‌ند

3 ڕه‌زبه‌ری 2708

24 سێپتامبری 2008

z ڕێکه‌وتی 11-21-2008-20:10 له‌لایان چیا بۆ چوونه‌کان(0) - ?   
چاوپێکه‌وتنی نێوان PAK و خه‌بات ... دیاری نه‌کراو
چاوپێکه‌وتنی نێوان PAK و خه‌بات

له‌پێناو به‌هێزکردنی پێوه‌ندیی و هاوکاریی حیزبه‌ کوردستانییه‌کان 

    له‌ درێژه‌ی ئه‌و حه‌ول و ته‌قه‌لایانه‌ی پارتی ئازادیی کوردستان PAK چه‌ندین ساڵه‌ بۆ لێکنزیکبوونه‌وه‌ و پێکهێنانی چوارچێوه‌یه‌ک بۆ هاوکاریی له‌ نێوان حیزب و رێکخراوه‌ سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، ده‌یدا؛

سه‌عات 3:00 پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 13 به‌فرانباری 2707 رێکه‌وتی 3 ژانویه‌ی 2008، شاندێک به‌ سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز کاک حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆک و ئه‌ندامه‌تی هه‌ڤاڵان شه‌ماڵ پیران کۆردیناتۆری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، عه‌بدوڵڵا نه‌سری به‌رپرسی کۆمیته‌ی نیزامیی، سالار حیسامی و ئامانج کولیایی ئه‌ندامانی مه‌جلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان، به‌ سه‌ردانێک گه‌یشتنه‌ بنکه‌ی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.   شاندی PAK له‌ لایان شاندێکی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێرانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز کاک بابا‌شێخ حسینی سکرتێری گشتی و  بێهروز ئه‌رده‌ڵان و محه‌مه‌د لاجانی و سه‌ید کامیل چاپاش ئه‌ندامانی کۆمتیته‌ی ناوه‌ندی و عه‌لی بارامی راوێژکاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پێشوازیی لێکرا.   سه‌رۆکی شاندی PAK ئامانج له‌ سه‌ردانه‌که‌یانی ده‌مه‌زه‌رد کردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌کان و باس و ته‌گبیر له‌ پرسی لێکنزیکبوونه‌وه‌ و هاوکاریی به‌ کۆمه‌ڵی نێوان حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان راگه‌یاند.    به‌ڕێز باباشێخ حسینی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌باتی کوردستان ئێران، خۆشحاڵیی خۆیانی له‌و سه‌ردانه‌ و له‌ ئامانجه‌که‌ی ده‌ربڕی و پێشوازیی سازمانی خه‌باتی له‌ توندوتۆڵکردنی پێوه‌ندیی دوو قۆڵیی له‌گه‌ڵ PAK و هه‌ر هه‌نگاوێک بۆ لێکنزیکبوونه‌وه‌ و هاوکاریی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان راگه‌یاند.    هه‌ردوولا پڕش و بڵاوی نێوان حیزب و رێکخراوه‌ سیاسییه‌کانی سه‌رگۆڕه‌پانی خه‌باتیان به‌ زیانی کورد و قازانجی دوژمنان وه‌سپ کرد و سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تێبکۆشن بۆ کۆتایی هاتنی ئه‌و باره‌ و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا کۆبوونه‌وه‌ 3 قۆڵییه‌که‌ی نێوان پارتی ئازادیی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان به‌ هه‌نگاوێکی باش دانا و هیوایان خواست ئه‌وجۆره‌ کۆبوونه‌وانه‌ درێژه‌یان هه‌بێ و ژماره‌یه‌کی زیاتریش له‌ حیزب و رێکخراوه‌کان بگرێته‌ خۆ و سه‌ره‌نجام چوارچێوه‌یه‌ک بۆ هاوکاریی به‌رفراوانی لایه‌نه‌ کوردستانییه‌کان بێته‌ دامه‌زران.   پارتی ئازادیی کوردستانکۆمیته‌ی راگه‌یاندن15 به‌فرانباری 2707

5 ژانویه‌ی 2008

چاوپێکه‌وتن

چاوپێکه‌وتن
z ڕێکه‌وتی 1-5-2008-14:42 له‌لایان چیا بۆ چوونه‌کان(1) - ?   
... دیاری نه‌کراو
 

 

بۆ کوردستان

پارتی ئازادیی کوردستان ده‌ریده‌کا

ژماره‌ 2: لاپه‌ڕه‌ی (1)  (2)  (3)  (4)  (5)  (6)  (7)  (8)

z ڕێکه‌وتی 1-5-2008-14:42 له‌لایان چیا بۆ چوونه‌کان(0) - ?   
... دیاری نه‌کراو
پێشوازیی شاندی PAK له‌ رێکخراوی نۆروێژی پارێزگاری کردن له‌ دۆزی کورد

PAZADIK: سه‌عات 20:00 رۆژی چوارشه‌ممه‌ 12 به‌فرانباری 2707 رێکه‌وتی 2 ژانویه‌ی 2008، به‌ڕێز حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ یاوه‌ریی هه‌ڤاڵان شه‌ماڵ پیران کۆردیناتۆری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و هامنۆ نه‌قشبه‌ندی سکرتێری مه‌جلیسی گشتیی PAK، پێشوازییان کرد له‌ شاندێکی رێکخراوی نۆروێژی پارێزگاری کردن له‌ دۆزی کورد به‌ سه‌رۆکایه‌تی پارێزه‌ر ڤیدار بیرکه‌لاند.

   سه‌رۆکی شاندی ناوبراو مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌که‌یانی ئاگادارکردنی پارتی ئازادیی کوردستان له‌ ئامانج و چالاکییه‌کانیان و تێگه‌یشتن له‌ باروودۆخی هه‌نووکه‌یی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و خه‌باتی پارتی ئازادیی کوردستان، راگه‌یاند.      له‌ وتووێژێکی دوو سه‌عاتیدا، کۆمه‌ڵێک پرس و بابه‌تی پێوه‌ندیدار به‌ دۆزی کورد خرایه‌ به‌ر باس. له‌ کۆتایی چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا هه‌ردوولا له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌ پێوه‌ندییه‌کانیان و هاوکاری له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا پێیان داگرت.  پارتی ئازادیی کوردستانکۆمیته‌ی راگه‌یاندن13 به‌فرانباری 2707

3 ژانویه‌ی 2008

دیدار

دیدار

z ڕێکه‌وتی 1-5-2008-14:41 له‌لایان چیا بۆ چوونه‌کان(0) - ?   
... دیاری نه‌کراو
جێگری سه‌رۆکی PAK پێشوازیی له‌ شاندێکی حیزبی رزگاری کرد

     سه‌عات 11:00 رۆژی چوار شه‌ممه‌ 5 به‌فرانباری 2707 رێکه‌وتی (26 دیسامبری2007)، شاندێکی حیزبی زرگاریی کوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێز  رێکار ئه‌حمه‌د سکرتێری حیزبی رزگاری کوردستان، سه‌ردانی سه‌رۆکایه‌تی پارتی ئازادیی کوردستانی کرد.

 شاندی میوان له‌ لایان به‌ڕێز کاک حسین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه‌، به‌ گه‌رمی پێشوازیی لێکرا.    له‌ دیدارێکی دۆستانه‌دا، باروودۆخی هه‌نووکه‌یی کوردستان و ناوچه‌که‌ و جیهان خرانه‌ به‌رباس و بیروڕایان له‌سه‌ر ئاڵووگۆڕ کرا. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا پێیان له‌سه‌ر پێوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوان حیزبی زرگاریی کوردستان و پارتی ئازادیی کوردستان، داگرته‌وه‌.  پارتی ئازادیی کوردستانکۆمیته‌ی راگه‌یاندن8 به‌فرانباری 2707

29 دیسامبری2007

Chawpekewtn

z ڕێکه‌وتی 1-5-2008-14:41 له‌لایان چیا بۆ چوونه‌کان(0) - ?   
... دیاری نه‌کراو
به‌شداریی شاندی PAK له‌ پرسه‌ی ماڵباتی سپاسالاری سپای عێراق

     سه‌عات 12:00 رۆژی دووشه‌ممه‌ 3 به‌فرانباری 2707 رێکه‌وتی 24 دیسامبری 2007، شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تی رێزدار کاک حسین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریی له‌ پرسه‌ی جوانه‌مه‌رگ "پرژه‌نگ بابه‌کر زێباری" که‌ به‌ ڕووداوی ئۆتۆمبیل گیانی له‌ ده‌ستدا، ئاماده‌ی کۆڕی پرسه‌که‌ی بوو.    شاندی PAK به‌گه‌رمیی له‌ لایان سپاسالار بابه‌کر زێباری/ یه‌وه‌ پێشوازی کرا و له‌ کۆتایی به‌جێهێنانی رێوره‌سمی سه‌ره‌خۆشییه‌که‌دا، به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ڕێکرا.    هه‌ربه‌مبۆنه‌یه‌وه‌، جێگری سه‌رۆکی PAK، سه‌ره‌خۆشی و هاوده‌ردیی به‌ڕێز کاک عه‌لی قازی سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستانی گه‌یانده‌ رێزدار بابه‌کر زێباری.   پارتی ئازادیی کوردستانکۆمیته‌ی راگه‌یاندن5 به‌فرانباری 2707 26 دیسامبری2007

 

z ڕێکه‌وتی 1-5-2008-14:41 له‌لایان چیا بۆ چوونه‌کان(0) - ?   
... دیاری نه‌کراو
سوپاسنامه‌ی پارتی ئازادیی کوردستان PAK

  له‌ رۆژی شه‌ممه‌ 22 دیسامبری 2007 ه‌وه‌، به‌دووای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ناساخیی کتوپڕی به‌ڕێز کاک عه‌لی قازی محه‌مه‌د سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان و که‌وتنی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری شاری هه‌ولێر، دۆستان و دڵسۆزانی به‌ڕێزیان و پارتی ئازادیی کوردستان، له‌ حکومه‌تی کوردستان، حیزب و رێکخراوه‌ کوردستانییه‌کان و که‌سایه‌تییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌کان، به‌سه‌ردانی به‌ڕێزیان، یان له‌ رێگای ته‌له‌یفونه‌وه‌، له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌، هه‌واڵپرسی سڵامه‌تیی به‌ڕێزیان بوون.    به‌مجۆره‌ له‌ لایان سه‌رۆکایه‌تی پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه‌، سوپاس و پێزانین پێشکه‌شی یه‌کبه‌یه‌کی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ به‌گشتی و رێزداران کاک مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و کاک نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌که‌ین که‌ به‌ناردنی نوێنه‌ری خۆیان، له‌باری له‌شساخی و سڵامه‌تی به‌ڕێز کاک عه‌لی قازی/ ییان پرسییه‌وه‌.     سوپاسێکی گه‌رمیش پێشکه‌شی ئه‌و تیمه‌ پزیشکییه‌ و سه‌رجه‌م کارمه‌ندانی پێوه‌ندیداری‌ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری ده‌که‌ین که‌ له‌و 2 رۆژه‌دا دڵسۆزانه‌ و به‌په‌رۆشه‌وه‌، باری له‌شساخی به‌ڕێزییانیان چاودێری کرد و پێیراگه‌یشتن.     ده‌ستی ئه‌و هه‌ڤاڵ و پێشمه‌رگانه‌ی PAK یش ده‌گوشین که‌ له‌و ماوه‌یه‌دا، ئه‌رکی خۆیان به‌رانبه‌ر کوڕی پێشه‌وا قازی و سه‌رۆکی حیزبه‌که‌یان به‌ باشترین شێوه‌ به‌جێگه‌یاند.  پارتی ئازادیی کوردستانکۆمیته‌ی راگه‌یاندن3 به‌فرانباری 2707 24 دیسامبری2007
z ڕێکه‌وتی 1-5-2008-14:40 له‌لایان چیا بۆ چوونه‌کان(0) - ?   
... دیاری نه‌کراو
هێرش بۆسه‌ر باشووری کوردستان مه‌حکوم ده‌که‌ین

راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی 12 حیزبی کورد و کوردستانی    به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 16/12/2007، فرۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ترکیا، له‌ هێرشێکدا ژماره‌یه‌ک له‌ گوندو ئاوه‌دانییه‌کانی باشوری کوردستانیان بۆردومان کرد.له‌ ئاکامی بۆردمانه‌کاندا، پۆلێک هاووڵاتی سڤیلی کورد که‌ له‌ ڕیزیاندا ژن و منداڵ ده‌بینرێن، گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. هه‌روه‌ها دانیشتوانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ ناچار بوون له‌ مه‌ترسیی به‌رده‌وامیی هێرشه‌کان، په‌ره‌وازه‌ی شار و شارۆچکه‌کان بن.   ئه‌م ده‌سدرێژییانه‌ی ده‌وڵه‌تی ترکیا، هیچ پاساوێکیان بۆ نییه‌؛ سه‌ره‌ڕۆیی و لاسارییه‌کی ئاشکرا و به‌هێند نه‌گرتنی بنه‌ماکانی پێوه‌ندیی و رێسا و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌. پارتی کرێکارانی کوردستانیش، ته‌نیا بیانوویه‌که‌ بۆ ئه‌و پێشێلکارییانه‌ و ئامانجی سه‌ره‌کیی ترکیا دژایه‌تی کردنی ماف و ئازادییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و ئیراده‌ی خه‌ڵکی باشووری کوردستانه‌، که به‌ پێی ده‌ستور له‌ ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراقدا خاوه‌نی هه‌رێمێکی فیدراڵه‌. هه‌ر له‌و کاته‌شدا ئه‌م کرده‌وانه‌، بێجگه‌ له‌ ئاڵۆزکردنی زیاتری ناوچه‌که‌، هیچ کێشه‌ و گرفتێک بۆ که‌س چاره‌سه‌رناکا‌.   ئه‌وه‌ی له‌و رووداوه‌دا بۆ ئێمه‌و خه‌ڵکی باشووری کوردستان جێی داخ و له‌ هه‌مان کاتیشدا جێی پرسیاره، رێپێدانی هێزه‌کانی ئه‌مریکایه‌ به‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییانه‌، چوونکه‌ ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ ئه‌رکی پاراستنی سنووره‌کانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ له‌ ئاسمان و زه‌وییه‌وه‌ له‌ ئه‌ستۆی هێزه‌ فره‌ره‌گه‌زه‌کانه‌ که‌ ئه‌مریکا سه‌رکردایه‌تییان ده‌کا.ئێمه‌ ئه‌و حیزبه‌ کوردی و کوردستانییانه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ هاوبه‌شه‌مان واژۆ کرده‌وه‌، ئه‌م په‌لامار و ده‌سدرێژیانه‌ به‌توندی مه‌حکوم ده‌که‌ین؛ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و برینداران و زیان لێکه‌وتووانی ئه‌و هێرشانه‌ هاوده‌ردی ده‌رده‌بڕین و داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخروای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئوروپا و هه‌موو کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌که‌ین، به‌رانبه‌ر ده‌سدرێژی و په‌لاماره‌کانی ترکیا و ئێران بۆ  سه‌ر هه‌رێمێك که‌ به‌نمونه‌یه‌ك بۆ ته‌واویه‌تی عێراق ده‌هێنرێته‌وه‌، بێده‌نگ نه‌بن و لێبڕاوانه‌ رێیان لێبگرن.  

2007-12-18

  حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران پارتی سوسیالیستی کوردستان(PSK) سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران پارتی یه‌کیه‌تیی کورد له‌ سووریا(Yekiti) رێکه‌ڤتنی دێموکراتی کورد له‌ سووریا(Wefaq) پارتی پێشڤه‌ڕۆی دێموکراتی کورد له‌ سووریا پارتی دێموکراتی کوردستان ــ  باکورPDKI ــ Bakur پارتی یه‌کێتیی دێموکراتی کورد له‌ سووریا پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان (PWD) پارتی دێموکراتی کورد له‌ سووریا (EIParti) پارتی ئازادی کورد له‌ سووریا پارتی ئازادیی کوردستان (PAK)
z ڕێکه‌وتی 1-5-2008-14:40 له‌لایان چیا بۆ چوونه‌کان(0) - ?   
... دیاری نه‌کراو
زه‌روره‌تی پێدا چوونه‌وه‌ و راستکردنه‌وه‌یه‌ک ... حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا

   نزیک به‌ چاره‌گه‌ سه‌ده‌یه‌که‌ به‌شێک له‌ رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و به‌شێک له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌ رۆژهه‌ڵاتی نیشتمان، رۆژی 26 سه‌رماوه‌ز وه‌ک رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ده‌ناسن. ئه‌وان چه‌ککردن و ده‌سبه‌سه‌ردا گرتنی شاره‌وانی رێژیمی په‌هله‌وی له‌ مهابادیان له‌ ساڵی 1324 ی هه‌تاویی (1945)دا، وه‌ک بنه‌مای دیاریکردنی ئه‌و رۆژه‌ داناوه.‌     پێشمه‌رگه‌ی کوردستان شایانی ئه‌وه‌یه‌، هه‌موو رۆژێ رێزی لێبگیرێ و ناوی پیرۆزی له‌سه‌ر زۆر بۆنه‌ و یاد  بنرێ. به‌ڵام راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ دانانی ئه‌و بنه‌ما مێژووییه‌ بۆ رۆژی پێشمه‌رگه‌ راست نییه‌.    13 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ ژماره‌ 15 و 16ی "یه‌کێتی" ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی ئازادیی کوردستاندا، به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئاڵای کوردستان، له‌سه‌ر وتاری ئه‌و ژماره‌یه‌دا (که‌ پێکه‌وه‌ ده‌رچوون) له‌ ژێر سه‌ردێڕی "بۆچی ئاڵای کوردستان" هۆیه‌کانی هه‌ڵکردنه‌وه‌ی ئاڵای کوردستانم روون کردووه‌ته‌وه‌. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئاماژه‌م به‌ رۆژی 26 سه‌رماوه‌ز وه‌ک رۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان کردووه‌ و 3 رێپۆرتاژی گۆڤاری کوردستانم له‌ به‌ڕێوه‌چوونی رێوره‌سمه‌کانی هه‌ڵکردنی ئاڵا له‌ شاره‌کانی مهاباد و نه‌غه‌ده‌ و بۆکان له‌ رۆژانی 26 سه‌رماوه‌ز و دوواتردا له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌ لێکداوه‌. له‌و 3 رێپۆرتاژه‌دا، باسی چۆنیه‌تی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان کراوه‌. له‌ هیچکام له‌و ریپۆتاژانه‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌ک به‌ رووداوێکی دیکه‌ جگه‌ له‌ هه‌ڵکردنی ئاڵا نه‌کراوه‌. به‌ وته‌یه‌کی دیکه‌، هیچ ئاماژه‌یه‌ک به‌ چه‌ککردن و به‌رهه‌ڵمه‌تدانی شاره‌وانی مهاباد له‌و رۆژه‌دا نه‌کراوه‌.    که‌وابوو به‌ پێی ئه‌و به‌ڵگه‌ باوه‌ڕپێکراوانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان و به‌وته‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ئه‌و ساڵه‌ و رووداوه‌کانیان له‌بیره‌، رۆژی 26 سه‌ماوه‌زی 1324 هه‌تاوی (17 دیسامبری 1945) رۆژێکه‌ که‌ ئاڵای کوردستانی تێیدا هه‌ڵکراوه‌.   من خۆم له‌ نزیکه‌وه‌ له‌مباره‌یه‌وه ڕای‌ ژماره‌یه‌ک که‌سم وه‌رگرتووه‌ که‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان له‌ بیردێ، یان باسی رووداوه‌کانی ئه‌و ساڵ و رۆژانه‌یان له‌ که‌سانێک وه‌رگرتووه‌ که‌ له‌ هه‌ناوی رووداوه‌کاندا ژیاون. ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کۆک بوون که‌ رۆژی 26 سه‌رماوه‌ز رۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵایه‌ نه‌ک گیرانی شاره‌بانی مهاباد.     له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ هێندێ به‌ڵگه‌ی دیکه‌ هه‌ن که‌ رووداوی چه‌ککردن و گیرانی شاره‌بانی مهابادی تێدا تۆمار کراون. به‌ڵام نه‌ک له‌ رۆژی 26 سه‌رماوه‌ز دا، به‌ڵکوو، له‌ 15 فێورییه‌ی 1945دا. واته‌ 10 مانگ جیاوازی له‌ نێوان ئه‌و دوو رووداوه‌دا هه‌بووه‌.    له‌م دوواییانه‌دا، به‌ڕێز مامۆستا ئه‌نوه‌ر سوڵتانی، 130 به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژوویی و به‌نرخی له‌ ئارشیوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ده‌رهێناوه‌ و وه‌ریگێراونه‌ته‌ سه‌ر زمانی کوردی. کۆی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ له‌گه‌ڵ پێشه‌کییه‌کی وه‌رگیر له‌ کتێبێکدا به‌ناوی "رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ به‌ڵگه‌نامه‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیادا" ساڵی 2005 له‌ سلێمانی له‌ لایان بنکه‌ی ژینه‌وه‌ چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه‌. ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ بریتین له‌و راپۆرتانه‌ی که‌ کۆنسولیه‌تی بریتانیا له‌ شاری ته‌ورێز بۆ باڵوێزخانه‌ی بریتانیا له‌ تاران و له‌رێی ئه‌وانه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له‌ له‌نده‌نی ناردوون. له‌ یه‌کێ له‌و راپۆرتانه‌دا که‌ رووداوه‌کانی 16 تا 28 مانگی فێورییه‌ی 1945ی له‌ خۆ گرتووه‌، له‌ به‌شێکدا به‌ ناوی "کاروباری دیکه‌ی کورد" که‌ ده‌که‌وێته‌‌ لاپه‌ڕه‌ 87ی کتێبه‌که‌، رووداوی چه‌ککردن و به‌رهه‌ڵمه‌تدانی شاره‌وانی مهابادی به‌مجۆره‌ تێدا تۆمار کراوه‌: "له‌ 15 فه‌بریوه‌ریدا، له‌ پڕ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌ک له‌ مهاباد سه‌ری هه‌ڵدا. لێره‌ش هێندێ جیاوازیی بیروڕا له‌مه‌ڕ چۆنایه‌تی رووداوه‌که‌، به‌رچاو ده‌که‌وێت، به‌ڵام پێکهاتنی گشتی له‌سه‌ر راستیی سه‌ره‌کی مه‌سه‌له‌که‌ هه‌یه‌، ئه‌ویش بریتیه‌ له‌وه‌ی کۆمه‌ڵێکی کورد که‌ هه‌موویان خه‌ڵکی شاربوون، به‌ رێبه‌رایه‌تی عه‌زیز فه‌یزوڵابه‌گی خه‌ڵکی گوندێکی نزیک بۆکان هێرشیان کردۆته‌ سه‌ر ئیداره‌ی پۆلیس، پێنج پۆلیسیان کوشتووه‌ و شه‌شی دیکه‌یان بریندار کردوون که‌ ده‌گوترێ دووانیان دوواتر مردوون".    له‌ راپۆرتێکی دیکه‌دا که‌ له‌ 18 فه‌بریوه‌ری 1945 دا به‌ ئیمزای جێگری کۆنسوولی گشتی بۆ باڵوێزخانه‌ی تاران نێردراوه و له‌ لاپه‌ڕی 102ی کتێبه‌که‌دا، چاپکراوه‌ به‌مجۆره‌ باس له‌و رووداوه‌ کراوه‌: "له‌ رۆژی 18ی فه‌بریوه‌ریدا، تاقمێکی کورد که‌ له‌ لایان "ورده‌مالیک"ێک به‌ناوی عه‌زیز له‌ هۆزی "فه‌یزوڵڵا به‌گی"یه‌وه‌ ناردرابوون، هێرشیان برده‌ سه‌ر ئیداره‌ی پۆلیس له‌ مهاباد و وا زانراوه‌ که‌ گه‌ره‌کیان بووه‌ ئیداره‌ی داراییش تاڵان بکه‌ن. پێنج پۆلیس کوژراون. فه‌رمانده‌ی ئه‌رته‌شی ئێران لێره‌ (له‌ ته‌ورێز) پێی راگه‌یاندوم که‌ عه‌زیز له‌ قسه‌کانیدا، داوای وه‌ده‌رنانی کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی کردووه‌ و گوتراوه‌ که‌ وه‌ک ناسیۆنالیستێکی لایه‌نگری رووس و کۆمۆنیست قسه‌ی کردووه‌".   بۆیه‌ به‌ بۆچوونی من به‌ سه‌رنجدان به‌و راستیانه‌ پێویسته‌ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ راست بکرێته‌وه‌ و رۆژی 26 سه‌رماوه‌ز وه‌ک رۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان رێز بگیرێ و 15 فێوریه‌ش وه‌ک رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان. 26 سه‌رماوه‌زی 2707
z ڕێکه‌وتی 1-5-2008-14:40 له‌لایان چیا بۆ چوونه‌کان(0) - ?   
... دیاری نه‌کراو
کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتوی کوردی ڕۆژهه‌ڵات - بریتانیا

هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست!
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان!
کوردانی تاراوگه‌!

 هه‌روه‌ک ئاگادارن له ڕێکه‌وتی‌ 5ی ئوکتۆبر 2007  دامه‌زرانی کۆمه‌ڵگایه‌ک بۆ کوردی ڕۆژ‌هه‌ڵات مان پێ ڕاگه‌یاندن. به‌دوای پێک هاتنی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌‌، چه‌ند کۆبونه‌وه‌ی دیکه‌  به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ند کردنی به‌رنامه و پیره‌وی نێو خۆیو و کاروباری داهاتوو بۆ ئه‌م ئامانجانه‌  پێکهات که‌ بریتین له‌:

-
پێکهێنانی بنه‌مایه‌کی پته‌و بۆ هاوکاری هه‌رچی زیاترو لێکنیزێک بونه‌وه‌ی حیزبه‌سیاسیه‌کانی کوردستانی، کۆڕو کۆمه‌ڵه کلتوری و مه‌ده‌نیه‌کان، که‌سایه‌تیه‌ سیاسی و ڕوناکبیران وه‌ دۆستانی کورد له‌ وڵاتی بریتانیا.‌
-
ئه‌کتیو وگه‌شه‌کردنی ویست و داخوازی کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و سرنج ڕاکێشانی بیروڕای نێونه‌ته‌وه‌ی و هه‌موو کوردی به‌شه‌کانی کوردستان له‌ وڵاتی بریتانیای گه‌وره‌دا.
-
په‌ره‌پێدانی کارو تێکۆشانی کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتوی کوردی ڕۆژ‌هه‌ڵات وه‌سه‌ره‌نج ڕاکێشانی کاربه‌ده‌ستانی ئیداری و حکومی بۆ ویست و داخوازه‌کانمان له‌ وڵاتی بریتانیا.
بۆیه‌ داوا له‌هه‌موو هاونیشتمانانی کوردی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌گشتی و  کورده‌کانی نیشته‌جێ وڵاتی بریتانیا  به‌تایبه‌تی ده‌که‌ین که‌ به‌گوێره‌ی توانا یارو یاوه‌ری ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ بن له‌ به‌جێگه‌یاندنی ئامانج و ئه‌رکه‌کانی.
کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتوی کورد له‌ رۆژی 9ی دسامبری 2007  به‌ به‌شداری نیزیک به‌ته‌واوی ئه‌ندامان پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵس‌وکه‌وته‌کانی ئه‌م دوو مانگه‌ی ڕابردوو هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی هه‌یئه‌تی ئیجرایی و کارگێرانی کۆمه‌ڵگاکه‌ی به‌ سه‌رکه‌وتویه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ برد.
له‌رێکه‌وتی 14ی دسامبری 2007   کۆمیته‌ی کارگێر وێرای دابه‌شکردنی پۆسته‌کان،   کارو به‌رنامه‌و چالاکی 3مانگی داهاتووی په‌سه‌ند کرد.
ئێمه‌ ئه‌م حیزب،لایه‌ن و کۆروکۆمه‌ڵه‌ی خواره‌وه‌ بۆ جارێکی دیکه‌ش  ده‌ستی برایه‌تی و هاوکاری بۆ هه‌موو کوردێکی نیشتیمان په‌روه‌ر درێژ ده‌که‌ین.
1-      
ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی و مه‌ده‌نی کورده‌کانی خوراسان
2-      
پارتی ئازادیی کوردستان
3-      
پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
4-      
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
5-      
پلاتفۆرمی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
6-      
حیزبی دێموکراتی کوردستان
7-      
کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
8-      
یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
9-      
یه‌کیه‌تی لاوانی کۆمه‌ڵه‌
10-    
پرۆژه‌ی ژنی کورد
11-    
ڕێکخراوی ماڤی ژنی کورد، ماڤی مرۆف
12-    
کۆمه‌ڵێک سیاست وان و ڕوناکبیری سه‌ربه‌خۆ

سڵاو له ته‌بایی و یه‌کریزیی بزوتنه‌وه‌ی كورد به گشتی و تێكۆشه‌رانی رۆژهه‌ڵات كوردستان به‌تایبه‌تی.
ده‌سته‌ی کارگێری کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتوی

کوردی ڕۆژهه‌ڵات (بریتانیا)

17.12.2007

z ڕێکه‌وتی 1-5-2008-14:40 له‌لایان چیا بۆ چوونه‌کان(0) - ?   
... دیاری نه‌کراو
Riya çareseriya pirsa Kurd, dîyalog e!

 Dewleta Tirk, careke din hebûna PKK li ser tixûban kir bahane û bi balafir û topan çiya û gundên Kurdistana Başûr bombebaran kir. Gor agahdariyan ji ber van êrîşan, yek ji wan jin, 3 gundiyên Kurd û 5 çekdarên PKK´yî jiyana xwe ji dest dan. Em vê êrîşa hovane bi tundî şermezar dikin. Ji protokola PSK û PKK ya 1993´yan vir da, PKK pirî caran agirbes îlan kir û eşkere kir, ku ji bo çekdanînê amade ye. PSK, PDK-Bakûr û PWD meha çûyî belavokek derxistin û gavên bingehîn, ku ji bo çareseriya pirsa Kurd divê bên avêtin, îlan kirin. Her çiqas ji bo pirsa gelekî 40 milyonî tu car têrê neke jî, van rojên dawiyê PKK jî ji bo çareseriya pirsa Kurd protokolek 7 xalî eşkere kir. Berpirsiyarên dewletê yên leşkerî û sîvîl, ji aliyek kêmasî û xeletiyên xwe tînin zman û behsa ji çiyan daketina çekdaran dikin û ji aliyek din, çiya û baniyên Kurdistanê didin ber bomban. Ji aliyek tê gotin, ku „Dewlet bi çekdaran ra rûnanê“ û behsa amadekariya berfirehkirina yasaya poşmaniyê tê kirin, ji aliyê din zextên li ser temsîlkarên hilbijartî yên wek DTP´yî tundtir dibin. Bi van bûyerên dawîn, careke din eşkere dibe, ku dewleta Tirk, ji bo çareseriya Kurd bi riya diyalog û aşîtiyê amade nîn e û dixwaze raya giştî ya Kurd û Tirk û ya navneteweyî bixapîne. Em careke din eşkere dikin: Di rewşa îroyîn ya cîhanê da şer û pevçûn, bombebaran û şîdet pirsan çareser nake. Ger berpirsiyarên dewleta Tirk dixwazin pirsa Kurd bi riya aşitiyê çareser bibe, divê ji bo diyalogê jî amade bibin. Divê efûyeke giştî bê derxistin. Ji bo ku pirsa Kurdî bi serbestî were gengeşî kirin, divê makzagon û yasayên din li gor realîta Tirkiyê û Kurdistanê ji nû ve bên amadekirin. Em bang li raya giştî ya demokrat a Tirk dikin: Ji bo ku êdî xwîn nerije, ji bo ku nava herdu gel da aşitî û aramiyê cigir be, lı ser bıngeha wekhevi hurdu gel bihevra bijin, dengê xwe bilind bikin û zor bidin dewleta Tirk. Ji ber ku riya çareseriya pirsa Kurd ne êrîşkarî, lê belê diyalog e.  17.12.2007 Yekîtiya Komelên Kurdistan-KOMKAR

 

z ڕێکه‌وتی 1-5-2008-14:39 له‌لایان چیا بۆ چوونه‌کان(0) - ?