... دیاری نه‌کراو
سوپاسنامه‌ی پارتی ئازادیی کوردستان PAK
له رۆژی شه‌ممه 22 دیسامبری 2007 ه‌وه، به‌دووای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ناساخیی کتوپڕی به‌ڕێز کاک عه‌لی قازی محه‌مه‌د سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان و که‌وتنی له نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری شاری هه‌ولێر، دۆستان و دڵسۆزانی به‌ڕێزیان و پارتی ئازادیی کوردستان، له حکومه‌تی کوردستان، حیزب و رێکخراوه کوردستانییه‌کان و که‌سایه‌تییه کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌کان، به‌سه‌ردانی به‌ڕێزیان، یان له رێگای ته‌له‌یفونه‌وه، له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه، هه‌واڵپرسی سڵامه‌تیی به‌ڕێزیان بوون. به‌مجۆره له لایان سه‌رۆکایه‌تی پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه، سوپاس و پێ‌زانین پێشکه‌شی یه‌کبه‌یه‌کی ئه‌و به‌ڕێزانه به‌گشتی و رێزداران کاک مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و کاک نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌که‌ین که به‌ناردنی نوێنه‌ری خۆیان، له‌باری له‌شساخی و سڵامه‌تی به‌ڕێز کاک عه‌لی قازی/ ییان پرسییه‌وه. سوپاسێکی گه‌رمیش پێشکه‌شی ئه‌و تیمه پزیشکییه و سه‌رجه‌م کارمه‌ندانی پێوه‌ندیداری نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری ده‌که‌ین که له‌و 2 رۆژه‌دا دڵسۆزانه و به‌په‌رۆشه‌وه، باری له‌شساخی به‌ڕێزییانیان چاودێری کرد و پێیراگه‌یشتن. ده‌ستی ئه‌و هه‌ڤاڵ و پێشمه‌رگانه‌ی PAK یش ده‌گوشین که له‌و ماوه‌یه‌دا، ئه‌رکی خۆیان به‌رانبه‌ر کوڕی پێشه‌وا قازی و سه‌رۆکی حیزبه‌که‌یان به باشترین شێوه به‌جێگه‌یاند. پارتی ئازادیی کوردستانکۆمیته‌ی راگه‌یاندن3 به‌فرانباری 2707 24 دیسامبری2007