چاوپێکه‌وتنی نێوان PAK و خه‌بات ... دیاری نه‌کراو
چاوپێکه‌وتنی نێوان PAK و خه‌بات
له‌پێناو به‌هێزکردنی پێوه‌ندیی و هاوکاریی حیزبه کوردستانییه‌کان
له‌پێناو به‌هێزکردنی پێوه‌ندیی و هاوکاریی حیزبه کوردستانییه‌کان
له درێژه‌ی ئه‌و حه‌ول و ته‌قه‌لایانه‌ی پارتی ئازادیی کوردستان PAK چه‌ندین ساڵه بۆ لێکنزیکبوونه‌وه و پێکهێنانی چوارچێوه‌یه‌ک بۆ هاوکاریی له نێوان حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، ده‌یدا؛
سه‌عات 3:00 پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه 13 به‌فرانباری 2707 رێکه‌وتی 3 ژانویه‌ی 2008، شاندێک به سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز کاک حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆک و ئه‌ندامه‌تی هه‌ڤاڵان شه‌ماڵ پیران کۆردیناتۆری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، عه‌بدوڵڵا نه‌سری به‌رپرسی کۆمیته‌ی نیزامیی، سالار حیسامی و ئامانج کولیایی ئه‌ندامانی مه‌جلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان، به سه‌ردانێک گه‌یشتنه بنکه‌ی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران. شاندی PAK له لایان شاندێکی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێرانه‌وه به سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز کاک بابا‌شێخ حسینی سکرتێری گشتی و بێهروز ئه‌رده‌ڵان و محه‌مه‌د لاجانی و سه‌ید کامیل چاپاش ئه‌ندامانی کۆمتیته‌ی ناوه‌ندی و عه‌لی بارامی راوێژکاری کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پێشوازیی لێ‌کرا. سه‌رۆکی شاندی PAK ئامانج له سه‌ردانه‌که‌یانی ده‌مه‌زه‌رد کردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کان و باس و ته‌گبیر له پرسی لێکنزیکبوونه‌وه و هاوکاریی به کۆمه‌ڵی نێوان حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان راگه‌یاند. به‌ڕێز بابا‌شێخ حسینی سکرتێری گشتی سازمانی خه‌باتی کوردستان ئێران، خۆشحاڵیی خۆیانی له‌و سه‌ردانه و له ئامانجه‌که‌ی ده‌ربڕی و پێشوازیی سازمانی خه‌باتی له توندوتۆڵکردنی پێوه‌ندیی دوو قۆڵیی له‌گه‌ڵ PAK و هه‌ر هه‌نگاوێک بۆ لێکنزیکبوونه‌وه و هاوکاریی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان راگه‌یاند. هه‌ردوولا پڕش و بڵاوی نێوان حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کانی سه‌رگۆڕه‌پانی خه‌باتیان به زیانی کورد و قازانجی دوژمنان وه‌سپ کرد و سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تێ‌بکۆشن بۆ کۆتایی هاتنی ئه‌و باره و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا کۆبوونه‌وه 3 قۆڵییه‌که‌ی نێوان پارتی ئازادیی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانیان به هه‌نگاوێکی باش دانا و هیوایان خواست ئه‌وجۆره کۆبوونه‌وانه درێژه‌یان هه‌بێ و ژماره‌یه‌کی زیاتریش له حیزب و رێکخراوه‌کان بگرێته خۆ و سه‌ره‌نجام چوارچێوه‌یه‌ک بۆ هاوکاریی به‌رفراوانی لایه‌نه کوردستانییه‌کان بێته دامه‌زران. پارتی ئازادیی کوردستانکۆمیته‌ی راگه‌یاندن15 به‌فرانباری 27075 ژانویه‌ی 2008
