
له دیرۆکی ژیان و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا، ژماره‌یه‌کی دیار له رێبه‌رانی و سه‌رکرده‌سیاسییه‌کانی بزوتنه‌وه و شۆڕشه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان، به فرت و فێڵ و پیلانی دوژمنانی داگیرکه‌ر، به شێوازی جۆراوجۆر له نێو براون.
تێرۆری سه‌رکرده‌سیاسییه‌کانی کورد، به گشتی یه‌ک له رێگا سه‌رکییه‌کانی دوژمن بووه بۆ دژایه‌تی کورد و لاوازکردنی بزوتنه‌وه رزگاریخوازییهکی. جا ئه‌و تێرۆره چ به فرت و فێڵ و پیلانگێڕان بووبێ و چ به له داوخستن و پاشان ئێعدام‌یان بووبێت. رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، له‌و باره‌وه کارنامه و رابردویه‌کی زێدهرهشی هه‌یه. کۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی 29 ساڵی رابردوودا، ژماره‌یه‌کی به‌ر چاو له ڕێبه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی له ده‌ره‌وه‌ی ئێران تێرۆر کردوه.
له 28 خه‌رمانانی 2691 (رێکه‌وتی 19 سێپتامبری 1991)، سه‌رکرده‌ی سیاسی کورد، دامه‌زرێنه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان، سه‌عید یه‌زدانپه‌نا، له شاری سلێمانی له‌لایان تاقمه تێرۆریستییه‌کانی ئێرانه‌وه تێرۆر کرا.
هه‌ر له‌م مانگه‌دا و ساڵێك پاش ئه‌و تێرۆره له 17 سێپتامبری 1992 دا، سه‌کرده‌ی سیاسی کورد و سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران د. سادق شه‌ره‌فکه‌ندی له بێرلینی ئا‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هاورێیانی له‌لایان تاقمێك له تێرۆریسته‌کانی ئێرانه‌وه تێرۆر کرا.
پێشتریش، د. عه‌بدولره‌حمان قاسملو سکرتێری حیزبی دێموکراتتی کوردستانی ئێران و سه‌دیق که‌مانگه‌ر یه‌ك له ڕێبه‌رانی کۆمه‌ڵه، له لایان کۆماری ئیسلامییه‌وه تێرۆر کرا بوون.
تێرۆری سه‌رکرده‌سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به فه‌رمانی راسته‌وخۆی گه‌وره به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی به‌رێوه‌چوون. ئه‌م راستییه‌ش له دادگای میکۆنۆس دا، له لایان ده‌زگای قه‌زایی ئاڵمانیاوه به ڕاشکاوی راگه‌یه‌ندرا.
کۆمیته‌ی هاوکاریی هێزه کورد و کوردستانییه‌کان له هۆله‌ندا، وێرای دوو پاتکردنه‌وه‌ی هاو خه‌می له‌گه‌ڵ پارتی ئازادیی کوردستان به بۆنه‌ی تێپه‌ر بوونی 17 ساڵ به‌سه‌ر تێرۆری سه‌عید یه‌زدانپه‌نادا و هه‌روه‌ها هاو خه‌می له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له 16 ساڵه‌ی تێرۆری د. سادق شه‌ره‌فکه‌ندی دا، ئه‌و تاوانه چه‌په‌ڵانه له دژی گه‌لی کوردمان له رۆژهه‌ڵات و حیزبه سیاسییه‌کانی مه‌حکوم ده‌کا. کۆمیته‌ی هاوکاری. داوا له کۆڕ و کۆمه‌ڵه جیهانییه‌کانی لایه‌نگری مافه‌کانی مرۆڤ و دژ به تێرۆریزم ده‌کا، له پڕسی تێرۆری رێبه‌رانی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکۆڵێته‌وه و به‌دوواداچوون بکا.
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی رزگاری کورد و کوردستان
کۆمیته‌ی هاوکاریی هێزه کوردستانییه‌کان
هوله‌ند
3 ڕه‌زبه‌ری 2708
24 سێپتامبری 2008