
رۆژی پێنجشه‌ممه، 20/11/2008 به به‌شداریی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی کوردستان و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له رۆژنامه‌وانانی کورد و بیانی، له باڵاخانه‌ی ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس، رێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی AK News (ئاژانسی کوردستان بۆ ده‌نگوباس) به‌ڕێوه‌چوو.
له رۆژی یه‌که‌می ده‌ست به کاربوونی ئاژانسی کوردستان بۆ ده‌نگوباس، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی کوردستان، وتارێکی پێشکه‌ش کرد و تێیدا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی هه‌بوونی ئاژانسیکی بێلایه‌ن بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاریی راست و دروست به بیروڕای گشتیی جیهان، کردوه.
هه‌روه‌ها "به‌دران حه‌بیب" به‌رپرسی ده‌زگای ئاراس و "ئۆرگن ئۆربارک" رۆژنامه‌وانی به‌ناوبانگی ئاڵمانی به‌م بۆنه‌وه هه‌ریه‌که‌و په‌یڤێکیان پێشکه‌ش کرد.
له‌سه‌ر بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌رانی رێوڕه‌سمه‌که هه‌ڤاڵان شه‌ماڵ پیران کۆردیناتۆری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ئامانج کولیایی ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتیی PAK به‌شدارییان له‌و رێوڕه‌سمه‌دا کرد.
شایانی باسه که AK News ئاژانسێکی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نه که به پشتیوانیی ده‌زگای ئاراس و به هاوکاریی چه‌ند ئاژانسێکی گه‌یاندنی هه‌واڵ و ژماره‌یه‌ک رۆژنامه‌وانی ئاڵمانی، دامه‌زراوه.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی راگه‌یاندن
2008-11-21