جێگری سه‌رۆکی PAK پێشوازیی له شاندێکی هاوبه‌شی حیزبه‌کانی رۆژاوای کوردستان کرد

کاتژمێر 1:30 ده‌قیقه‌ی نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه 2 خه‌زه‌ڵوه‌ری 2709 رێکه‌وتی (24 ئۆکتۆبری 2009)، به‌ڕێز حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی PAK و شاندێکی یاوه‌ری پێشوازیی کرد له چوار حیزبی رۆژاوی کوردستان که پێکهاتبوون له به‌ڕێزان:
عه‌لی شه‌مدینی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی پێشڤه‌ڕۆی کورد له سوریا، مسته‌فا ئیبراهیم نوێنه‌ری پارتی دیمۆکراتی کورد له سوریه (الپارتی) له باشووری کوردستان، مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی کورد له سوریا (یه‌کێتی) و د. مه‌حمود عه‌ربۆ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی ئازادی کورد له سوریا.
له دیدارێکی دۆستانه‌دا باس له هه‌لومه‌رجی سیاسیی ناوچه‌که و کوردستان به گشتیی رۆژهه‌ڵات و رۆژاوای کوردستان به تایبه‌تی کرا. هه‌روه‌ها باروودۆخی بزووتنه‌وه‌ی کورد له باکوور و ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌کردنی پرسی کورد له باکووری کوردستان هاتووه‌ته ئاراوه، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌که‌ی پێکهێنا.
له کۆتایی دیداره‌که‌دا پێ له‌سه‌ر پته‌وکردنی پێوه‌ندیی نێوان پارتی ئازادیی کوردستان و پارتی پێشڤه‌ڕۆی کورد له سوریا، پارتی دیمۆکراتی کورد له سوریه (الپارتی)، پارتی یه‌کێتی دیموکراتی کورد له سوریا (یه‌کێتی) و پارتی ئازادی کورد له سوریا داگیرایه‌وه.
شایانی باسه له‌و دیداره‌دا هه‌ریه‌ک له هه‌ڤاڵان شه‌ماڵ پیران کۆردیناتۆری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، رزگار عه‌باسزاده، هه‌ڵۆ ره‌مشتی و فه‌ریبورز کرماشانی ئه‌ندامی مه‌جلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان، ئاماده‌بوون.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی راگه‌یاندن
2 خه‌زه‌ڵوه‌ری 2709
24 ئۆکتۆبری 2009
